• If this is your first visit, be sure to check out the FAQ by clicking the link above. You may have to register before you can post: click the register link above to proceed. To start viewing messages, select the forum that you want to visit from the selection below.

إعـــــــلان

تقليص
لا يوجد إعلان حتى الآن.

چيت پێش خستوە بۆ قيامەتت؟

تقليص
X
 
  • تصفية - فلترة
  • الوقت
  • عرض
إلغاء تحديد الكل
مشاركات جديدة

  • چيت پێش خستوە بۆ قيامەتت؟


    الحمد لله ربِّ العالمين، وأشهد أن لا إلـٰه إلَّا الله وحده لا شريك له، وأشهد أنَّ محمَّدًا عبده ورسوله، صلَّى الله
    وسلَّم عليه وعلى آله وصَحْبه أجمعين، أمَّا بعدُ:

    ‏‏ خواي پەروەردگار دەفەرموێت: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنْظُرْ نَفْسٌ مَا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ] {الحشر:18}
    واتە: ئەي ئەوانەي باوەڕتان هێناوە ! پارێز لەخوا بكەن ‏بەجێ‌ بەجێكردني فەرمان پێكراوەكاني ودووركەوتنەوە لە قەدەغەكراوەكاني و وەبا هەركەسە سەرنج ‏بداو بزانێ‌ چ شتێكي بۆ سبەينێ‌ (قيامەت) پێشخستووە لە كردەوەي چاك وبەردەوام بن ودەوام بكەن ‏لەسەر تەقواي خوا بەڕاستي خوا زۆر ئاگايە بەكارەكانتان و هيچي لێ‌ وون نابێت.‏
    لە ڕاستيدا ئەم ئايەتە بنچينەيەكي گرنگ لەخۆدەگرێت لەبارەي لێپرسينەوە لەگەڵ خۆدا ودەروون ‏پاككردنەوە، وە ئەركي هەموو كەسێك ئەوەيە كە لێپێچينەوە لەگەڵ خۆيدا بكات و بزانێت چي ‏ئامادەكردووە بۆ دواڕۆژي خۆي پێش ئەوەي خواي گەورە لێپرسينەوەي لەگەڵدا بكات، ئەوە لە خێرو ‏چاكەي بەندەدايە كە سەرنجي حاڵ وباري خۆي بدات و ئامادەسازي بكات بۆ كاتي چاوپێكەوتني ‏پەروەردگاري، ئايا پەڕەي ژياني پڕكردووە لە كردەوەي چاك و گوێڕايەڵي بۆ خواي خۆي و دووري ‏گرتووە لە حەرامكراوەكان وقەدەغەكراوەكان هەتا پێي خۆش بێت بگاتە حزووري پەروەردگاري؟ ‏وەياخود پڕە لە كردەوەي چەپەڵ ونابەجێ كە مايەي توڕەبووني خوايە و بكەرەكەي شايستەي سزاو ‏تۆڵەبكات؟
    ‏ باسەير بكات چي ئامادەكردووە بۆ سبەينێي قيامەتي، با ئەو ڕۆژەي بيربكەوێتەوە و ديمەني وەستان ‏لە پێشگاي خوادا بهێنێتە پێش چاوي خۆي، وتێڕامانێك بكات لە حەشروحيساب ولێكۆڵينەوە لە ‏كردەوەكان، وە بزانێت كە سەرجەم كردەوەكاني تۆماركراوەو نووسراوە و بەئامادەيي دەيهێننە ‏بەردەستي، خواي گەورە دەفەرموێت:[َيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلا كَبِيرَةً إِلاَّ أَحْصَاهَا وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِراً وَلا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَداً] {الكهف:49}.‏
    واتە: دەڵێن ئەي تياچووني خۆمان! ئەمە چ نامەيەكە هەموو شتێكي گەورەو بچووك وردو درشتي ‏لەخۆيدا جێكردۆتەوەو ئەژماردوويەتي؟ ئەوسا پاداشتي كاروكردەوەكاني خۆيان بەحازري دەبينن و ‏وەري دەگرن پەروەردگاريشت ناهەقي وستەم لەهيچ كەس ناكات. ‏
    وە لە ڕۆژي دواييدا خواي گەورە دەفەرموێت: [ يَا عِبَادِي: إِنَّمَا هِيَ أَعْمَالُكُمْ أُحْصِيهَا لَكُمْ، ثُمَّ أُوَفِّيكُمْ إِيَّاهَا فَمَنْ وَجَدَ خَيْرًا فَلْيَحْمَدِ اللَّهَ، وَمَنْ وَجَدَ غَيْرَ ذَلِكَ فَلَا يَلُومَنَّ إِلَّا نَفْسَهُ] رواه مسلم. ‏واتە: ئەي بەندەكانم ئەمە كردەوەكانتانە وتۆمارم كردووەو بۆتاني دەخەمە ڕوو پاشان‏ ‏ بەگـوێرەي ئـەوە پـاداشتتـان دەدەمەوە، جا ئەوەي خێر و ‏‏ چاكەيەكي بيني با سوپاسي خوا بكات وە ئەگەريش جگە لەوەي بيني ئەوا با تەنها لۆمەي خۆي ‏بكات.‏
    ئايا جێگاي گرنگي پێدان نيە وشايەني ئەوە نيە كە هەر ئێستا لێپرسينەوەي ناخ ودەروني خۆمان ‏بكەين و بەخۆماندا بچينەوە وبزانين چيمان كێڵاوە؟ ئەوەتا خواي پەروەردگار دەفەرموێت " ئەوەي ‏جگە لە كردەوەي باشي بيني با تەنها لۆمەي خۆي بكات" ئەي ئێستا كە فرسەتە بۆ نەكرێتە كاتي ‏كۆكردنەوەو تۆماركردني كردەوەي چاك و دواتر سوپاسي خواي لەسەر بكەين لەسەر ئەوەي كە ‏يارمەتيماني داوەو ئاساني كردووە بۆمان، چونكە بەڕێزان سبەي چيتر كاتمان نيەو هەلي گونجاو ‏ئێستا لەدونيادا بۆمان ڕەخساوە، لە قيامەتدا تەنانەت ناتوانين تۆبەو پەشيمانيش دەربڕين چونكە ‏سوودي نيە، دەبا ئێستا بە خۆماندا بچينەوەو سەيرێكي كاروكردەوەكانمان بكەين ئەگەر چاكەمان ‏بيني سوپاسي خوا بكەين، وە ئەگەر خراپەشمان بيني با خۆمان چاك بكەين وپەشيمان بينەوە، ‏چونكە لە قيامەتدا ناتوانين بەخۆماندا بچينەوەو پەشيماني دەربڕين، وبگەڕێينەوە بۆ دونيا بۆ ‏چاكەكاري.‏
    ئالەم گۆشەنيگايەوە بوو كە جێنشيني دووەم عومەري كوڕي خەتتاب(ڕەزاي خواي لێبێت) ‏دەيفەرموو: لێپرسينەوە لەگەڵ خۆتاندا بكەن پێش ئەوەي لێپرسينەوەتان لەگەڵدا بكرێت، كردەوەي ‏خۆتان بكێشن وپێوانە بكەن پێش ئەوەي بۆتاني بكێشن، وە خۆتان ئامادەبكەن بۆ [يَوْمَئِذٍ تُعْرَضُونَ لا تَخْفَى مِنْكُمْ خَافِيَةٌ] {الحاقة:18}..واتە: لەو ڕۆژەدا ئێوە هەمووتان پيشاني خوا دەدرێن بۆ حيساب، ‏هيچ كردارو گوفتارێكي نهێني وشاراوەتان نيە لاي خوا.‏
    وە لێپرسينەوە لەگەڵ خۆدا وەكو زانايانمان ڕوونيان كردۆتەوە بە دوو شێوە دەبێت:‏
    [* شێوەي يەكەم: لێپرسينەوە دواي ئەنجامداني كردەوە:]
    ئەوەش بەوە دەبێت كەبەندە سەيري ئەو ‏كردەوانەي بكات كە لە ڕابوردوو تێپەڕيون، وە پەروەردگاري پرسياري لێدەكات لەسەريان، سەيري ‏ئەوە بكات كە ئايا كردەوەي باش وپەرستشي پێشخستووە بۆ خۆي، وە ياخود بە پێچەوانەوە، وە ‏هەروەها سەيري ئەو كات وكردەوە چاكانە بكات كەلەدەستي دەرچوون، بۆيە خواي پەروەردگار ‏منەتي ناوە بەسەر ئەم ئوممەتەوە بەوەي كە دەرگاي تۆبەي دانەخستووەو پێش خۆي لادەبات ‏ودەيسڕێتەوە لە تاوان، بۆيە دەفەرموێت: [قُلْ يَا عِبَادِي الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ] {الزمر:53}واتە: ئەي پێغەمبەر! ‏لەمنەوە بڵێ‌: ئەي بەندەكاني من! ئەي ئەوانەي ستەم وزيادەڕۆييتان لەخۆتان كردووە! ئێوە لە ‏ڕەحمەت وميهرەباني خوا بێ‌ ئومێد مەبن بەڕاستي خوا لەهەموو تاوانێ‌ خۆش ئەبێ‌ چونكە ئەو ‏لێبوردەوميهرەبانە. ‏
    هەرچەندە تاوان گەورەو مەزن بێت ئەگەر بكەرەكەي ڕوو بكاتە خوا ئەوا لێي خۆش دەبێت.‏
    [* شێوەي دووەم: بريتيە لە لێپرسينەوە لەگەڵ خۆدا پێش ئەنجامداني كردەوە:‏]
    ‏ ئەوەش بريتيە لە سەيركردن وسەرنجدان لەو كاروكردەوەيەي كە هەڵدەسيت بە ئەنجامداني، هەموو ‏هەڵسوكەوت وكاروچالاكيەكي بە گوێرەي شەرع بێت وبزانێت ئەو هەنگاوەي دەينێت ڕێگەپێدراوە ‏ياخود نا، خواردن وخواردنەوەو هاوڕێي كردن وهەموو كرداروگوفتارێكي بە پێودانگي شەرع بپێوێت ‏ولە ميزاني شەرعي بدات.‏
    وأسأل الله الكريم ربَّ العرش العظيم بِأسمائهِ الحسنى وصفاتهِ العليا أن يصلح لنا شأننا كلَهُ، وأن لايكلنا إلى أنفسنا طرفة عين، اللهم آتِ نفوسنا تقواها، وزكها وأنت خير من زكاها، أنت وليها ومولاها.
يعمل...
X