• If this is your first visit, be sure to check out the FAQ by clicking the link above. You may have to register before you can post: click the register link above to proceed. To start viewing messages, select the forum that you want to visit from the selection below.

إعـــــــلان

تقليص
لا يوجد إعلان حتى الآن.

ڕوژووي شەووال پاداشتێكي زۆر لە چەند رۆژێكي كەمدا

تقليص
X
 
  • تصفية - فلترة
  • الوقت
  • عرض
إلغاء تحديد الكل
مشاركات جديدة

  • ڕوژووي شەووال پاداشتێكي زۆر لە چەند رۆژێكي كەمدا

    بسم الله الرحمن الرحيم


    موسوڵمانى يەك خوا پەرست بێگومان بەردەوام بوون لەسەر پەرەستنەكان جۆرێكە لە جۆرەكانى سوپاس گوزارى
    بۆ خواى پەروەردگارو شوكرى نيعمەتەكانى خواى پەروەرگار هەروەك ديارترين نيشانەى قبوڵ نەبونى كردەوەكانى پێشوو گەڕانەوەيە بۆ سەر تاوان وەك هەندێك لە زانايان فەرموويانە: پاداشتى چاكە پەيوەستە بە پاش خۆيەوە جا ئەگەر كەسێك چاكەيەك بكاو بەدوايدا چاكەيەكى تر ئەنجام بدا ئەوە نيشانەى قەبوڵ بوونى چاكەى يەكەميەتى، هەروەكو ئەگەر كەسێك چاكەيەك بكاو بە دوايدا خراپەيەك ئەنجام بدات ئەوە نيشانەى ڕەتكردنەوە و قبوڵ نەبوونى چاكەكەيەتى.

    وە بێگومان ئێمەى مرۆڤ بەردەوام لەتاوان كردن داين هەربۆيە خواى پەروەردگارى ميهرەبان چەندين پەرەستنى جۆراو جۆرى بۆ بەندەكانى داناوە كە بەهۆيانەوە باوەڕيان نوێ بكەنەوە و بەهێزى بكەن هەربۆيە ئەوانەى بەردەوام لە پەرەستندان هەردەم دڵەكانيان ئارامەو پەيوەستە بە يادى خواى پەروەردگارەوە بەپێچەوانەى ئەوانەى لەپاش ڕەمەزان دەگەڕێنەوە سەر تاوانەكانى پێشويان. بۆيە بەردەوام دڵەكانيان ڕەشە و دڵتەنگن. جا موسوڵمانى بەڕێز ئەوە ئەمساڵيش ڕەمەزان تەواو بوو بەڵام پەرەستنەكان بەردەوامن و پەيوەست نين بە ڕەمەزانەوە يان پەيوەست نين بەوەرزێكى تايبەتەوە هەركە تەواو بوو يان كاتەكەى بەسەرچوو مرۆڤ بگەڕێتەوە سەر تاوان كردن !!! بەڵكو پەرەستن تا مردنى مرۆڤ بەردەوامە هەروەك خواى پەروەردگار ئەفەرموێ: [ وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ ] (الحجر: 99) واتە: وە هەميشە پەروەردگارى خۆت بپەرستە تا ئەو كاتەى مەرگت بۆ دێ واتە: تا ئەو ڕۆژەى ئەمريت.
    (حەسەنى بەسري) ش فەرمويەتى: خواى پەروەردگار سات و مۆڵەتى ديارى كراوى بۆ كردەوەى بڕواداران ديارى نەكردوە جگە لە مردن نەبێت پاشان ئەم ئايەتەى خوێندەوە [ وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ ] (الحجر: 99)
    لەو پەرەستشانەش كە خواى ميهرەبان كردويەتە هۆكارێك بۆ كەم كردنەوەو سڕينەوەى تاوانى بەندەكانى ڕۆژو گرتنە كە دەبێتە هۆى لێَخۆشبوونى تاوانەكانى ڕابووردومان و چارەسەريشە بۆ دڵە نەخۆش و ڕەشەكان كاتێكى تايبەتيشە بۆ پياچوونەوەى بەندە بە تاوانەكانى و چاك كردنەويان و تەوبە كردن لێيان ئەمەش نهێنى ڕەمەزان بۆ بەندەكان ئەخاتە ڕوو بۆ ئەوەى بە دڵێكى پاك و پڕ لە خوا پەرەستيەوە ماڵئاوايى لە ڕەمەزان بكەن هەربۆيە كاتێك خواى پەروەردگار سەركەوتومان ئەكات لە كارێك يان پەرەستنێكدا ئەبێت سوپاس گوزارى بين، باشترين سوپاس گوزاريش ئەبێ بە پەرەستنێكى تر دەست پێبكات هەر بۆيە كاتێك خواى پەروەردگار سەركەوتوومانى كرد لە گرتنى مانگى ڕەمەزان ئەبێت بەگرتنى ڕۆژووى (6) ڕۆژى مانگى (شوال) سوپاس گوزارى خواى پەروەردگار بين نەك لەپاش ڕەمەزان پەەرستنەكانى تر لەياد بكەين هەربۆيە كاتێك پرسيار كرا لە (بشر الحافي): خەڵكانێك هەن تەنها لەمانگى ڕەمەزان كۆشش و پەرەستش ئەكەن، ئەويش فەرمووى: خراپترين خەڵك ئەوانەن كە تەنها لە ڕەمەزاندا خواى پەروەردگار بەباشى ئەناسن، لەخواترسيش ئەوكەسەيە بەدرێژايى ساڵ بەردەوام لە كۆشش و پەرەستش دايە).
    بۆيە گرتنى ڕۆژووى مانگى شەوال يەكێكە لەو دەرفەتە گرنگانە بۆ بەردەوام بوون لەسەر ڕۆژوو گرتن و تەواكەريشە بۆ ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان چونكە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموويەتى: " من صام رمضان ثم أتبعه ستا من شوال كان كصيام الدهر " (رواه مسلم). واتە: ئەوەى ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و بەدوايدا شەش ڕۆژ لەمانگى (شوال) بگرێت وەكو ئەوە وايە بەدرێژايى ساڵێك بەڕۆژوو بوبێت.
    ئيمامى (النووي) فەرموويەتى: زانايان فەرموويانە: ((بۆيە وەكو بەڕۆژوو بوونى ساڵێك دائەنرێت چونكە چاكە پاداشتى بە دە ئەوندەى خۆيەتى ڕەمەزانيش بە دە مانگ و شەش ڕۆژەكەش (شەشەڵە) بە دوو مانگ)).
    (الحافظ ابن رجب) يش لە (ابن المبارك) ەوە دەيگێڕێتەوە: زانايان فەرموويانە: ((ڕۆژوى شەشەڵە (شوال) دەدرێتە پاڵ ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان لـــە پاداشت دا بـــــەوەش پــاداشتيـــــــان (ڕەمەەزان و شوال) پاداشتى ساڵێكى فەرز دەبێت)).
    بۆيە موسوڵمانى بەڕێز ڕۆژوو گرتنى شەش ڕۆژ لـــە مانگى (شوال) بەڵگە‌يە لەسەر سوپاس گوزارى تۆى باوەڕدار بۆ خواى پەروەردگاركە سەركەوتووى كردوى بۆ گرتنى ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان هەروەها گرتنى ڕۆژووى (شوال) بەڵگەيە لەسەر خۆشەويستى تۆ بۆ خواى پەروەردگار و پێغەمبەرەكەى (صلى الله عليه وسلم) چونكە لەوانەى سوننەتێك زيندو ئەكەنەوە هەربۆيە (الحافظ ابن رجب) فەرموويەتى: ((بەڵام سەبارەت بەوانەى كە نيعمەتى سەركەوتنيان لەلايەن خواى پەروەردگارەوە بۆ گرتنى مانگى ڕەمەزان دەگۆڕنەوە بە ئەنجامدان و كردنى تاوان دواى ئەو مانگە پيرۆزە ئەوانە لەو جۆرە كەسانەن ناسزايى و ناشوكرى نيعمەتەكانى خوا ئەكەن))، خواى پەروەردگاريش ئەفەرموێ: [ وَمَن يُبَدِّلْ نِعْمَةَ اللّهِ مِن بَعْدِ مَا جَاءتْهُ فَإِنَّ اللّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ] (البقرة: 211) واتە: هەركەسێ نيعمەت و بەخششى خوا بگۆڕێ (واتە: لە خواپەرەستى لابدات) بەتايبەت پاش ئەوەى كە بەڵگەكانى بۆ هاتبێت و بڕواى پێ هێنابێت، ئەوا لەقيامەت دا توشى سزاى خۆى ئەبێت بێگومان سزا و تۆڵەى خواى پەروەدگاريش زۆر گران و سەختە.
    بە دڵنياييشەوە هيچ كارێكى چاك و خێر نەبووە ئيلا پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) هاوەڵە بەڕێزەكانى فێر كردووە بۆيە شەش ڕۆژ بەڕۆژوو بون لەمانگى شەوال خێر و پاداشتێكى گەورەى هەيە گەورەيى و فەزڵى ڕۆژووى شەواليش لەم چەن خاڵە ئەخەينە بەردەستى ئيوەى باوەڕدار:
    يەكەم / شەش ڕۆژى شەوال تەواوكەرە بۆ ڕۆژووى ڕەمەزان بۆ ئەوەى پاداشتى يەك ساڵ ڕۆژوو گرتنت دەست بكەوێت كە لە پاداشتدا وەك ڕۆژووى فەرزە وەك لە فەرمودەكەى مسلم ئاماژەى بۆ كراوە.
    دووەم / زۆرێك لەخەڵكي كەم و كوڕى لە ڕۆژووى ڕەمەزانياندا هەيە بۆيە ڕۆژوى شەوال تەواوكەرە بۆ كەم و كوڕيەكانى ڕۆژوى ڕەمەزانيان وەكو چۆن نوێژە سونەتەكان تەواوكەرى نوێژە فەرزەكانن لە ڕۆژى قيامەتدا. هەروەك لە فەرموودەى (ابن قبيصة) هاتووە كە ئيمامى (ترمذي) ڕيوايەتى كردوە.
    سێيەم / گرتنى شەشەڵە بەڵگەيە لەسەر بەردەوام بوون لەسەر ڕۆژوو گرتن لەپاش ڕەمەزان و نيشانەى قبوڵ بوونى ڕۆژووى ڕەمەزانيشە ـ إن شاء الله ـ چونكە خواى پەروەردگار سەركەوتوى كردوە بۆ گرتنى شەشەڵە هەروەك لە پێشيشدا باسمان كرد كە هەندێك لە زانايان فەرموويانە: پاداشتى چاكە پەيوەستە بە پاش خۆيەوە جا ئەگەر كەسێك چاكەيەك بكاو بەدوايدا چاكەيەكى تر ئەنجام بدا ئەوە نيشانەى قەبوڵ بوونى چاكەى يەكەميەتى، هەروەكو ئەگەر كەسێك چاكەيەك بكاو بە دوايدا خراپەيەك ئەنجام بدات ئەوە نيشانەى ڕەتكردنەوە و قبوڵ نەبوونى چاكەكەيەتى.
    چوارەم / گرتنى شەشەڵە بەڵگەيە لەسەر شوكرانە كردنى بەندە بۆ نيعمەتەكانى پەروەردگار
    پێنجەم / نيشانەى خۆشەويستيە بۆ خواو پێغەمبەرەكەى.
    ماوەتەوە بڵێم تەمەن ئەڕواو ئەگەر نەمرين پيرى و نەخۆشى و بێ هێزى يەخەمان ئەگرێ ئەوجا ئومێدى يەك ڕۆژ لەش ساغى ئەكەين بۆيە بەرلەوەى بگەينە ئەوڕۆژەى پەشيمانى بكێشين و پەنجەى پەشيمانى بگەزين باشتر وايە لەش ساغيمان بەهەل بزانين و ئەم خێرە گەورەيە لەدەستى خۆمان نەدەين بۆ ئەوەى هاوكارێك بێت بۆمان بۆ ئەو ڕۆژەى پەروەردگار لەبارەيەوە ئەفەرموێ: [ يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ] (الشعراء: 88) واتە: ئەو ڕۆژە كە نە ماڵ و سامان سوود ئەبێ و نە مناڵ و كوڕان بەكەڵك دێن مەگەر كەسێك بە دڵێكى ساغەوە بێتە حوزورى خوا و خۆيشى تەنها بە خواوە پەيوەست كردبێ، زاناكان لە پێناسەى (قلب السليم) ئەڵێن: ئەو دڵەيە خاڵى بێت لە بيدعە و دامەزراو بێت لەسەر سوننەت.
    ڕونكردنەوەيەكى پێويست: مەرج نيە موسوڵمان بە ڕۆژێك لە دواى ڕۆژى جەژن بەڕۆژو بێت يان هەر شەش ڕۆژەكە بەسەر يەكەوە بگرێت بەڵكو ئەتوانێت بەئارەزوى خۆى شەش ڕۆژى ئەم مانگە هەڵبژێرێ و بەڕۆژوو بێت تياياندا ئەمەش بۆچوونى پێشەوايان (الألباني و ابن باز و ابن عثيمين) ە بەڕەحمەت بن.

    وَآخِرُ دَعْوَنا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ


    نوسيني هاوار عبدالله
يعمل...
X