• If this is your first visit, be sure to check out the FAQ by clicking the link above. You may have to register before you can post: click the register link above to proceed. To start viewing messages, select the forum that you want to visit from the selection below.

إعـــــــلان

تقليص
لا يوجد إعلان حتى الآن.

خراپەكاريەكانى جەژن

تقليص
X
 
  • تصفية - فلترة
  • الوقت
  • عرض
إلغاء تحديد الكل
مشاركات جديدة

  • خراپەكاريەكانى جەژن

    بزانە براى مسوڵمانم خواى گەورە من و تۆش شارەزا بكات، ئەو خۆشييەى كە لە جەژنەكاندا ڕوودەدات واى كردووە لە زۆربەى خەڵك كەوا فەرمان و حوكمەكانى دينەكەيان لە بيربچێتەوە يان لە بيرى خۆيانى بەرنەوە، بۆيە دەيانبينين جۆرەها تاوان ئەنجام دەدەن و چەندەها خراپە دەكەن لەگەڵ ئەوەشدا وا دەزانن باشيان كردووە، بۆيە بۆ ورياكردنەوەى مسوڵمانان هەوڵمان داوە لەم ناميلكەيەدا هەندێك لەو خراپە كاريانە باس بكەين (خواى گەورە ئێمە و ئێوەشى لێ بە دوور بگرێت).
    خراپە كاريەكان
    يەكەم: خۆ ڕازاندنەوە بە تاشينى ڕيش، ئەم خراپەيە زۆرێك لە خەڵكى ئەنجامى دەدەن، هەرچەندە ڕيش تاشين لە ئايينى پيرۆزى ئيسلامدا حەرامە، وە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم لە زۆر فەرموودەدا فەرمانى كردووە بە هێشتنەوەى ڕيش، وە بەڵگەى حەرامێتى لە پەڕتووكى هەر چوار مەزهەبەكەدا هاتووە.(بڕوانە: فتح الباري: 10 / 351)
    دووەم: تەوقەكردن لەگەڵ ئافرەتى نامەحرەم، چونكە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت: " ئەگەر دەرزى ئاسن لە سەر پياوێك دابكوترێت باشترە بۆى لەوەى دەستى بەر دەستى ئافرەتێك بكەوێت بۆى حەڵاڵ نەبێت ". (حديث صحيح)
    سێيەم: لێكچوون بە كافران و ڕۆژئاواييان لە جل و بەرگ و گوێگرتن لە مۆسيقا و چەند شتێكى تردا، چونكە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت:" من تشبه بقوم فهو منهم " (أحمد: 2 / 50، 92 وإسناده حسن).. واتە: هەركەسێك خۆى بشوبهێنێت بە هەر كۆمەڵێك ئەوا لەوانە.
    هەروەها دەفەرموێت صلى الله عليه وسلم: " لە ناو ئوممەتى من چەند كۆمەڵێك پەيدا دەبن كەوا زينا و ئاوريشم و عەرەق و مۆسيقا حەڵاڵ دەكەن " (رواه البخاري: 5590 معلقا و وصله أبو داود: 4039).
    چوارەم: چوونە ژوورەوە بۆ لاى ئافرەت بە تەنها لە يەك ژووردا، پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت: " ئاگادارتان دەكەمەوە نەچنە لاى ئافرەت بە تەنها، پياوێك لە ئەنێار فەرمووى: ئەگەر خزمى مێردەكەى بێت، پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووى: ئەمە مردنە " (البخاري: 5232).
    پێنجەم: خۆ دانەپۆشين و دەرچوونى ئافرەتان بۆ بازاڕ و پارك و شوێنە گشتيەكانى تر كە تێكەڵى پياو و ئافرەتى تێدايە.
    شەشەم: تايبەتكردنى ڕۆژى جەژن بە سەردانكردنى (گۆڕستان)، وە دانيشتن لە سەر گۆڕەكان و دابەش كردنى خواردن و شيرينى تيايدا، وە تێكەڵ بوونى پياو و ژن، وە گريان و هاواركردن لە سەر مردووەكان، وە دانانى لق و چڵى دارخورما و دارى تر لە سەر گۆڕەكان كە ئەێڵى نيە لە ديندا و بيدعەيە.(أحكام الجنائز: 254).
    حەوتەم: زيادە مەسرەف كردن و دەست بڵاويەكى زۆر كە هيچ سوود و قازانجێكى تێدا نيە. خواى گەورە دەفەرموێت: [ و لا تبذر تبذيرا، إن المبذرين كانوا إخوان الشياطين ] .(الإسراء: 26، 27).
    واتە: زيادە مەسرەفى مەكەن، چونكە زيادە مەسرەفى لە شەيتانەوەيە، هەركەسێك بيكات گوێڕايەڵى شەيتانى كردووە.
    هەشتەم: وازهێنانى زۆربەى خەڵكى لە نوێژكردن لە مزگەوتدا بە بێ هيچ هۆيەكى شەرعى، وە هەندێكيشيان تەنها نوێژى جەژن لە مزگەوتدا دەكەن، سوێند بە خوا ئەمە يەكێكە لە تەنگ و چەڵەمە گەورەكان.
    نۆيەم: بەزەيى و سۆز نەهاتنەوە بە هەژاراندا و خواردن و جلى جوان لە بەركردنى منداڵى دەوڵەمەندەكان لە بەر چاوى منداڵى هەژاراندا بە بێ هەست كردن بە سۆز و هاوكارى و لێپرسينەوە، پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموويەتى: " باوەڕى تەواو نيە هيچ كەس لە ئێوە تاوەكو ئەوەى بۆ خۆى پێيخۆشە بۆ براكەيشى پێيخۆش نەبێت " (البخاري: 13).
    دەيەم: زيندووكردنەوەى هەردوو شەوى جەژن بە عيبادەت لە لايەن هەندێك لە خەڵكەوە، وە بڕوايان وايە كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموويەتى " هەركەسێك شەوى جەژنى ڕەمەزان و شەوى جەژنى قوربان زيندوو بكاتەوە ئەوا دڵى نامرێت لە ڕۆژێكدا كە هەموو دڵەكان دەمرن " بەڵام ئەم فەرموودەيە هەڵبەستراوە (موضوع) و پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم شتى واى نە فەرمووە.سلسلة الأحاديث الموضوعة: 520، 521)
    وه‌رگيراوه
يعمل...
X